جێگری مەڵبەندی یەکێتی لە گەرمیان:  بۆ هەڵبژاردنی ئەمجارەی پەڕلەمانی کوردستان پێشبینی ئەوەدەکەین یەکێتی سەرکەوتنێکی گەورە تۆماربکات

(0) / ڕوانگە یەکێتی گەرمیان


Aug 18, 2024

قەبارەی فۆنت:

ڕوانگە - لە وتوێژی لەگەڵ پەیامنێری ڕوانگە، جێگری مەڵبەندی یەکێتی لەگەرمیان، ڕایدەگەیەنێت:"ئەوسەرکەوتنە گەورەیەی کەیەکێتی لە کەرکوک بەدەستی هێناوە هێز و گوڕوتینێکی باشتری بە یەکێتی بەخشیوە بۆئەوەی لە هەڵبژاردنی پەڕلەمانی کوردستاندا بە هەمان ڕۆحێت و هێزوە بەشداری لەم هەڵبژاردنەدا بکات.

مامۆستا عوسمان کەلاری، جێگری مەڵبەندی یەکێتی لە گەرمیان،ڕایگەیاند:"یەکێتی نیشتیمانی کوردستان، لەدوای کۆنگرەی پێنجەوە، جیاواز لەجاران بەگوڕوتینێکی دیکەوە هاتۆتەوە ناوخەڵک و ئەمجارەیان بەیەکدەنگ، بەشداری لە هەڵبژاردنی پەڕلەمانی کوردستاندا دەکات.

وتیشی:" ئەمجارەیان یەکێتی دەیەوێت کەمترین قسە و لێدوانی هەبێت، بەڵام لە بەرامبەردا بەکردار زۆرترین خزمەت بەخەڵکی کوردستان بگەیەنێت.

جێگری مەڵبەندی یەکێتی لە گەرمیان، ڕونیشی کردەوە:" ئەم قۆناغەی ئێستای یەکێتی جیاوازە لەو قۆناغانەی کە لەڕابردوودا پێدا تێپەڕیوە و ئیدی یەکێتی هەرگیز نایەوێت تەسلیمی ئیرادە و خواستی هیچ هێز و لایەنێکی دیکەبێت، بەڵکو یەکێتی بەڕابەرایەتی سەرۆک باف تاڵەبانی، کەوتۆتە سەر ڕێچکە ڕاستەکەی سیاسەتی خۆی و هەر ئەم سیاسەتەش بوو وایکرد سەرەڕایی ئەو هەمو بەربەستانەی کە هێنایانەپێشی کەچی هەر توانی لە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگایی کەرکوک، سەرکەوتن  بەدەست بێنێت و جارێکی دیکە کەرکوک بگەڕێنێتەوە باوەشی کوردستان.

مامۆستا عوسمان کەلاری ئاماژەی بەوەشکرد:" ئەوسەرکەوتنە گەورەیەی کەیەکێتی لە کەرکوک بەدەستی هێناوە هێز و گوڕوتینێکی باشتری بە یەکێتی بەخشیوە بۆئەوەی لە هەڵبژاردنی پەڕلەمانی کوردستاندا بە هەمان ڕۆحێت و هێزوە بەشدار لەم هەڵبژاردنەدا بکات.

مامۆستا عوسمان کەلاری، جێگری مەڵبەندی یەکێتی لە گەرمیان، ئاشکرایشیکرد:" پێشوازی ئەمجارەی خەڵک لە یەکێتی پێشوازییەکی زۆر جیاوازە و ئەمجارە خەڵک زۆر بەگەرمی پێشوازی لە یەکێتی دەکات و پێشبینی ئەوەدەکەین لەم هەڵبژاردنەدا یەکێتی سەرکەوتنی گەورە تۆماربکات.