تەندروستیی عێراق دڵنیایی دەدات لەوەی هیچ حاڵەتێکی  نەخۆشیی ئاوڵەی مەیموون  تۆمارنەکراوە

(0) / / عێراق / ڕوانگە ئاوڵەی مەیمون کوردستان


Aug 19, 2024

قەبارەی فۆنت:

ڕوانگە - وەزارەتی تەندروستیی عێراق، دڵنیایی تەواو دەدات لەوەی تائێستا هیچ حاڵەتێکی  نەخۆشیی ئاوڵەی مەیموون لە عێراق تۆمارنەکراوە.

وەزارەتی تەندروستیی عێراق، لە بارەی بڵاوبونەوەی نەخۆشیی ئاوڵەی مەیموونەوە دڵنیایی دەدات لەوەی تائێستا هیچ تووشبوویەک لە عێراق، تۆمارنەکراوە.
 
 وەزارەتی تەندروستیی عێراق، ئەمڕۆ دووشەممە، 19ـی ئابی 2024، ڵاویکردەوە:"دوای ئەوەی رێکخراوی تەندروستیی جیهانی بەهۆی بڵاوبوونەوەی نەخۆشیی ئاوڵەی مەیموون دۆخی نائاسایی لە جیهاندا ڕاگەیاند، وەزارەتی تەندروستیی دڵنیایی تەواو دەدات لەوەی تائێستا هیچ حاڵەتێکی ئەو نەخۆشییە لە عێراق تۆمارنەکراوە.
 
وەزارەتی تەندروستیی عێراق، ئاماژەی بەوەشکردووە:" سەرجەم ئەو دەنگۆیانە ڕەتدەکاتەوە کە باس لە تۆمارکردنی دوو حاڵەت دەکەن لە بەغدا و ناسرییە و هەروەها ئەوان دڵنیایی دەدەنە هاووڵاتیان کە وەزارەتەکەیان هەموو ڕێوشوێن و ئامادەکارییەکی پێویستیان بۆ بەرەنگاربوونەوەی ئەو نەخۆشییە و رێگریکردن لە بڵاوبوونەوەی گرتووەتەبەر.

نەخۆشیی ئاوڵەی مەیموون ڤایرۆسییە و لە ئاژەڵەوە بۆ مرۆڤ دەگوازرێتەوە. هۆکارەکانی گواستنەوەی نەخۆشییەکە بریتین لە: 
 
- دەستلێدان 
- ماچکردن
- سێکسکردن
- بەکارهێنانی پەڕۆ، جلوبەرگ و دەرزیی بەکارهاتووی کەسی تووشبوو
 
نیشانەکانی نەخۆشییەکە:
 
- تا
- پەڵەی پێست
- سەرئێشە
- ئازاری ماسوولکەکان
- بێهێزی
- ئاوسانی لیمفەگرێیەکان