دڵشاد عومەر دوا پەیامی لەبارەی دەستلەکارکێشانەوەی بڵاوکردەوە
(0) /
ڕوانگە - دڵشاد عومه‌ر، به‌ڕێوه‌به‌ری ده‌ستله‌كاركێشاوه‌ی په‌روه‌رده‌ی سلێمانی رایگه‌یاند، له‌ماوه‌ی 9 ساڵی كاركردنی هەرچەندە ڕوبەڕوی ئاڵنگاری سەخت بوەتەوە، بەڵام دواجار "گەشبین بوین بۆ ڕۆژانی داهاتو، هەرگیز دەرفەتێك لەدەستنەدراوە بۆ دەوڵەمەندکردنی پڕۆسەی پەروەردە".
دڵشاد عومه‌ر له كۆتا په‌یامیدا له‌دوای ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه، له‌نامه‌یه‌كدا بۆ مامۆستایان و كارمه‌ندانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه‌ی، باسی لهوهكردوه، "لەماوەی 9 ساڵی کارکردنم بە ئاسودەیی زۆر سودمەند بوم بە پێشنیار‌و ڕاو بۆچونەکان، کە خۆشەویستیتان بوە بۆ پڕۆسەی پەروەردەو فێرکردن، هەرچەندە ڕوبەڕوی ئاڵنگاری سەخت بوینەتەوە، بەڵام دواجار گەشبین بوین بۆ ڕۆژانی داهاتو، هەرگیز دەرفەتێکتان لەدەستنەداوە بۆ دەوڵەمەندکردنی پرۆسەی پەروەردە، هیواو ئاواتی هاوبەشتان هەبوە من هیچیان لەبیر ناکەم ئێوە پشتیوانی من بون لەم پۆستەدا".
ئاماژه‌ی بهوهشكردوه، "لەماوەی دەستبەکاربونم لە 5ی 7ی 2015 حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕوبەڕوی قەیرانی دارایی بوە کە تاکو ئێستاش بەردەوام قەیران هەیە، سەرەڕای کێشەو گرفتەکان و قەیرانەکان و نیگەرانییە سەختەکان بە هەوڵی دڵسۆزانەی ئێوەو هاندانی ڕێکخراوەکان و وەبەرهێنەران و سەرمایەداران و خێرخوازان لە نۆژەنکردنەوە و دروستکردنی قوتابخانەو دابینکردنی پێداویستییەکانی خوێندن درێغیتان نەکردوە".
دڵشاد عومه‌ر، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی په‌روه‌رده‌ی سلێمانی دوێنێ یه‌كشه‌ممه رایگه‌یاند، ده‌ستله‌كارده‌كێشێته‌وه و هۆكاره‌كه‌شی بۆ داگیركردنی زه‌ویه‌ك كه روبه‌ره‌كه‌ی 182 دۆنمه ده‌گه‌ڕێنێته‌وه و ده‌شڵێت، "به‌چه‌ند ڕێگه‌یه‌كی نایاسایی ئه‌و زه‌ویه به‌نرخ و نایابه درا به وه‌به‌رهێنه‌رێك له‌به‌رامبه‌ر مشتێك پاره".
ئاماژه‌ی بهوهشكردوه، "بڕیاره‌كه پهیوهستبو بهداگیرنهكردن و گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ئه‌و 182 دۆنم زه‌وییه‌ی كه له‌ئاماده‌ی كشتكوكاڵی به‌كره‌جۆ بو، من زۆر به‌رگریم كرد به‌ڵام وه‌ك له‌ڕابردو وتم به‌چه‌ند ڕێگه‌یه‌كی نایاسایی ئه‌و زه‌ویه به‌نرخ و نایابه درا بهوهبهرهێنهرێك له‌به‌رامبه‌ر مشتێك پاره، له‌به‌ر ئه‌م زوڵمه‌ی له‌كه‌رتی گشتی و سلكی په‌روه‌رده دكرێت بڕیارمدا سبه‌ی دوشه‌ممه ده‌ستله‌كاربكێشمه‌وه ده‌ورو ته‌سلیمی خۆم ده‌كه‌م".
تێبينيێك بنێرە: