وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی بڕیارێکی نوێی لەبارەی خوێندکارانی خوێندنی باڵاوە دەرکرد

(0) / / كوردستان / ڕوانگە خوێندنی باڵا کوردستان


Aug 22, 2024

قەبارەی فۆنت:

ڕوانگە - وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی حکومەتی هەرێم بڕیارێكی نوێی دەركرد.لەبارەی وەرگیراوانی خوێندنی دبلۆمی باڵا، ماستەر و دكتۆرا لە زانكۆكانی ھەرێمی كوردستان كە لە ساڵی خوێندنی 2023 - 2024 دواخستنی خوێندنیان بۆ كرابوو، 

وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند:” وەرگیراوانی خوێندنی دبلۆمی باڵای یەك ساڵەی ئەكادیمی، دبلۆمی باڵای دوو ساڵەی پزیشكیی پیشەیی، ماستەر و دكتۆرا لە زانكۆ حكومییەكانی هەرێمی كوردستان كە بە فەرمانی زانكۆیی بەهەر هۆكارێك بێت دواخستنی خوێندنیان بۆ كراوە، دەسەڵات دەدرێت بە زانكۆكان بە مەبەستی دەستكردنی بە خوێندنی ئەكادیمیی ناوبراوان لە سەرەتای ساڵی خوێندنی 2024-2025”.

ئەوەش خراوەتەڕوو ” ئەو بڕیارە بەپێی توانای كۆلێژ و بەشەكان بە مەرجی پەیڕەوكردنی ڕێنمایی و ستافی وانەوتنەوە و هەبوونی تاقیگە و پێداویستییە زانستییەكان یان سوود وەرگرتن لە ستافی سەرپەرشتیكردن و وانەوتنەوە و سیستمی میوانداریی بۆ هەمان بەشی هاوشێوە لە زانكۆ حكومییەكانی دیكە جێبەجێ دەكرێت.