هۆکاری سەردانەکەی نێچیرڤان بارزانی بۆ ئیمارات ئاشکرا بوو

(0) / / كوردستان / نێچیرڤان بارزانی


Jun 12, 2021

قەبارەی فۆنت:

ڕاوێژکارێکی باڵای سەرۆکی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاندووە کە هۆی سەردانەکەی نێچیرڤان بارزانی بۆ ئیمارات بۆ هەوڵەکانی ناوبراو لە پێناو باشترکردنی پەیوەندییەکان لە گەڵ وڵاتانی عەرەبی دەگەڕێتەوە.

فەلاح مستەفا ڕایگەیاندووە کە هەرێمی کوردستان و ئیمارات خاوەن پەیوەندییەکی مێژوویین و سەردانەکەی سەرۆکی هەرێمیش بۆ بەردەوامیدان بەو پەیوەندییانە و بۆ ئاڵوگۆڕکردنی بیر و ڕا و زیاتر بەرەوپێشچوونی پەیوەندییەکان بە پێویست دادەنرا.

ناوبراو وتی کە بوونی پەیوەندییە سیاسییەکان ڕێخۆشکەری بەهێزبوونی پەیوەندییە ئابوری و بازرگانییەکان دەبێت و هەرێمی کوردستانیش بەردەوام پێشوازیی لە وەبەرهێنانی بیانی و باشترکردنی پەیوەندییەکان لە گەڵ وڵاتانی دراوسێ و ناوچەکە کردووە./.