بۆ سێیەمجار هەڵبژاردنی ئەزموونی لە هەرێم دەکرێت

(0) / / كوردستان / ڕوانگە هەڵبژاردنی ئەزمونی کوردستان


Aug 22, 2024

قەبارەی فۆنت:

ڕوانگە - وەک ئامادەكاری بۆ هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی كوردستان بڕیارە جارێکى دیکە هەڵبژاردنى ئەزموونى  ئەنجام بدرێتەوە.

بڕیارە ڕۆژی 20ى تشرینی یەكەمی ئەمساڵ پرۆسەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی هەرێمی كوردستان بەسەرپەرشتی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆى هەڵبژاردنەكانی عێراق بەڕێوەبچێت.

عەباس خالید، بەرپرسی ئۆفیسی دهۆكی كۆمیسیۆن رایگەیاند، لەسەرەتاى مانگى داهاتوو وەک ئامادەكارییەک بۆ هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی كوردستان هەڵبژاردنێكی دیكەی ئەزموونی دەکرێت .

دەشڵێت، ئەمجارە هەڵبژاردنە ئەزموونیەکە فراوانتر دەبێت و هێزە ئەمنییەكانیش بەشداری لە هەڵبژاردنە ئەزموونییەكەدا دەكەن.تائێستا دوو هەڵبژاردنی ئەزموونی کراون، یەكەمیان چەند گرفتێک لە پرۆسەی دەنگدان هەبوون، بۆ جاری دووەم چارەسەركران و هیچ گرفتێک نەما، جاری سێیەمیش بۆ دڵنیابوونەوەی زیاتر لە پرۆسەکە هەڵبژاردنى ئەزموونى ئەنجام دەدرێتەوە.