شاندێکی وەزارەتی کشتوکاڵی حکومەتی هەرێم، سەردانی وڵاتی چین دەکات

(0) / / كوردستان / ڕوانگە چین هەرێم کشوکاڵ


Aug 22, 2024

قەبارەی فۆنت:
ڕوانگە - وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی حکومەتی هەرێم، ڕایگەیاند:"  بۆ زیاتر ئاشنا بوون بە کشتوکاڵی زیرەک شاندێکی وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو بەشداریان کرد لە سمینارێک لە وڵاتی چین لە بابەتی Smart and Green Development in Agriculture for Developing Countries

وەزارەتی کشتوکاڵ، بڵاویشیکردەوە:" سمینارەکە لە ٨/١ تاوەکو ٨/١٤ بەردەوام بوو بە بەشداری ١٢ وڵاتی جیاواز.

وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی حکومەتی هەرێم، ڕونیشیکردەوە:"بەشداربووان سەردانی چەندین شوێنی مێژوویی و گەشتیاری وڵاتی چینیان کرد وە لە کۆتایی سمینارەکە بڕوانامە دابەشکرا بەسەر بەشداربووان.