بەهۆی هێرشی تورکیا بۆسەر ئۆتۆمبێلێک لە سەیدسادق سێ هاوڵاتی بوونە قوربانی
(0) /
ڕوانگە - بەهۆی هێرشی تورکیا بۆسەر ئۆتۆمبێلێکی تایبەت لە نزیک قەزای سەیدسادق، سێ هاوڵاتی بوونە قوربانی.
سەرچاوەیەک لە هێزە ئەمنییەکان لە قەزای سەیدسادق، بۆ دەزگای میدیای ڕوانگە، ڕایگەیاند:"کەمێک بەر لە ئێستا لە نزیک قەزای سەیدسادق، فڕۆکەکانی تورکیا ئۆتۆمبێلێکی تایبەتیان کردۆتە ئامانج و بەوهۆیەوە دوو هاوڵاتی گیانیان لەدەستداوە و هاوڵاتییەکیش بەسەختی برینداربوو.
سەرچاوەکە ئەوەشی خستەڕوو:" بەمەبەستی چارەسەرکردن لە ئێستادا بریندارەکە گوازراوەتەوە بۆ نەخۆشخانەی فریاکەوتنی سلێمانی، لێکۆڵینەوە لە چۆنێتی ڕووداوەکە دەستی پێکردووە.

تێبينيێك بنێرە: