پارێزگاری سلێمانی سەرکۆنەی هێرشەکانی تورکیا دەکات

(0) / / كوردستان / ڕوانگە سلێمانی کوردستان


Aug 23, 2024

قەبارەی فۆنت:
ڕوانگە - هەڤاڵ ئەبوبەکر، پارێزگاری سلێمانی، لە ڕاگەێنراوێکدا بەتوندی سەرکۆنەی هێرشە بەردەوامەسەبازییەکانی تورکیا دەکات بۆسەر خەڵک و خاکی هەرێمی کوردستان.

هەڤاڵ ئەبوبەکر، ئاماژە بەوەشدەکات:" شەڕو پەلاماردان و چارەسەری سەربازیی کێشەکان چارەسەر ناکەن و دۆخەکان خراپتر دەکەن، داوا لە هەموو لایەک دەکەین بگەڕێنەوە سەر ڕێگای گفتوگۆو لەیەکگەیشتن و ڕێڕەوی ڕاستی ئاشتیی.

دەقی ڕاگەێنراوەکەی هەڤاڵ ئەبوبەکر.پارێزگاری سلێمانی.

بەناوی پارێزگای سلێمانییەوە، وەک هەمیشە؛ بەتوندی سەرکۆنەی هێرشە بەردەوامە سەربازییەکان بۆ سەر هەرێمی کوردستان و سنوری پارێزگاکەمان و بۆ سەر گیان و ماڵ و موڵکی هاووڵاتیان؛ دەکەین.
درود بۆ ڕۆحی شەهیدان ڕۆژنامەوانان خاتوو هێرۆ بەهادین و خاتوو گوڵستان تارا، دەنێرین و، ئومێدی چاکبونەوەی خێرا بۆ برینداران دەخوازین، کە ئەمڕۆ لە هێرشێکی تردا؛ بوونە قوربانیی.
دووپاتیدەکەینەوە، شەڕو پەلاماردان و چارەسەری سەربازیی کێشەکان چارەسەر ناکەن و دۆخەکان خراپتر دەکەن، داوا لە هەموو لایەک دەکەین بگەڕێنەوە سەر ڕێگای گفتوگۆو لەیەکگەیشتن و ڕێڕەوی ڕاستی ئاشتیی، کۆتایی بەم دۆخە ناهەموارە بهێنن کە ناوچەکەی خستۆتە سەر لێواری کەوتن و ناسەقامگیرییەکی مەترسیدار.