شاڵاو کۆسرەت ڕەسوڵ: ڕێگەنادەین خەڵکانێک بەناوی دانیشتوانی هەولێرەوە خەمی زیاتر بۆ شارەکە بخوڵقێنن

(0) / / كوردستان / ڕوانگە شاڵاو کۆسرەت هەولێر


Aug 23, 2024

قەبارەی فۆنت:
ڕوانگە - شاڵاو كۆسرەت ڕەسوڵ، ئەندامی مەكتەبی سیاسی یەكێتی، ڕایدەگەیەنێت:"  دۆخی ئێستای هەولێر، دۆخێکی ناهەموارە، دۆخێکی خوڵقێنراوە کەبەهۆی مامەڵەی نابەرپرسانەی هەندێک بەرپرسەوە بەجۆرێک بەسەر خەڵکی هەولێردا سەپێنراوە کە هەست بەنامۆی دەکەن لەم شارەی خۆیاندا.

شاڵاو كۆسرەت ڕەسوڵ، ئەندامی مەكتەبی سیاسی یەكێتی پەیامێکی ئاراستەی لایەنگرانی یەکێتی لە هەولێر و دەوروبەر کرد و ڕایگەیاند:" لای هەموان ئاشکرایە ەیران و ڕوودا و تەنگەژەکان و گۆڕانکاریەکان هەمو چواردەورمانی تەنیوە و بۆیە پێویست دەکات بەهاوبەشی لەگەڵ ئێوە هەڵوێستەیەکی لەسەربکەین و نەهێڵین لەوەزیاتر پەرەبسێنێت.

وتیشی:" ئێمە هەرلەسەرەتاوە دیدگامان بۆ خۆشەویستانمان لەم شارە بێنازە ڕونبووە و بەداخەوە دۆخی ئێستای شارەکەمان دۆخێکی ناهەموارە دۆخێکی خوڵقێنراوە کەبەهۆی مامەڵەی نابەرپرسانەی هەندێک بەرپرس بەجۆرێک بەسەر خەڵکی هەولێردا سەپێنراوە کە هەست بەنامۆی دەکەن لەم شارەی خۆیاندا، هەربۆیە گەڕاندنەوەی هەولێر بۆ شوناسە ڕاستەقینەی خۆی بۆ خەڵکە ماندوو خاوەن ناسنامەکەی بە ئەرکی خۆمانی دەزانین و بەهیچ نرخێک سازشی لەسەرناکەین.

شاڵاو كۆسرەت ڕەسوڵ، ئاماژەی بەوەشکرد:" دەربازکردنی هەولێر، لەودۆخە شێواوەی کە بۆی دروستکراوە ئامانجێکە نایەتەدی هەتا ئەم شارە لەوهەڕەشانە ڕزگارنەکەین کە بەرۆکی خەڵکەکەی گرتووە. هەڕەشەیەک کە دەستەیەکی دیاریکراو لەپێناو ئابوری و دەستکەوتی کەسی خۆیاندا سەپاندویانە.

ئەندامەکەی مەكتەبی سیاسی یەكێتی، ئاشکرایشیکرد:" ئێمە و خەڵکی هەولێر باشدەزانین گەر لە ئێستاوە هەنگاونەنێین ۆ بەرگریکردن لەشارەکەمان و گەڕاندنەوەی بۆ خەڵکە ڕاستەقینەکەی ئەوا لە داهاتوودا دۆخەکە لەدەست هەموولایەک دەردەچێت و دۆخە نەخوازراوەکان دەبنە ئەمری واقع.

شاڵاو كۆسرەت ڕەسوڵ، ئەندامی مەكتەبی سیاسی یەكێتی، باسی لەوەشکرد:"ئێمە وەک ئەرکێکی نیشتیمانی خۆمان بەگوڕوتینێکی زۆرەوە هاتووینەتەوە بۆلای کەسوکاری خۆمان، بەپێداگرییەوە بۆ هێنانەدی سەرجەم دیدگا و ئامانجەکانمان کۆڵنادەین، بۆئەوەی ڕێگەنەدەین خەڵکانێک بەناوی دانیشتوانی هەولێرەوە خەمی زیاتر بۆ شارەکە بخوڵقێنن.