مووچەی دوو مانگ بۆ هێزە ئەمنییەکان خەرج دەکرێت

(0) / / كوردستان / ڕوانگە کوردستان مووچە


Aug 26, 2024

قەبارەی فۆنت:

ڕوانگە - سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق رەزامەندیی لەسەر خەرجکردنی مووچەی مانگی حەوت و هەشتی هێزە ئەمنییەکانی هەرێمی کوردستانی داوە.

سەرچاوەیەک لە ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق ئاشکرایکردووە، محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق، رەزامەندی داوە بۆ پێکهێنانی لیژنەیەکی هاوبەش لە وەزارەتی دارایی عێراق و هەرێمی کوردستان و دیوانی چاودێری دارایی عێراق، بەمەبەستی یەکلاکردنەوەی کێشەکانی لیستی مووچەی هەرێم.

شاخەوان عەبدوڵڵا، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا رایگەیاندووە، دوای ئەوەی ئەمڕۆ لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی عێراق گفتوگۆیان کردووە و بڕیاری دا ئەمڕۆ فەرمانی خەرجکردنی مووچەی دەزگا ئەمنی و سەربازییەکان بۆ مانگی حەوت و هەشت بدات.بەپێی زانیارییەکان، سودانی بە شێوەی کاتی رەزامەندی داوە تەنیا بۆ ئەو دوو مانگە چاوپۆشی لەو تێبینیانەی وەزارەتی دارایی عێراق بکرێت و مووچەکانیان خەرجبکرێت.