رێباز حەملان: بەغداد ئەمەی بەرامبەر هەرێم دەیکات تەواو سیاسی و هیچ بنەمایەکی هونەری، کارگێری و یاسایی نییە

(0) / / كوردستان / ڕوانگە هەرێم بەغدا کوردستان


Aug 28, 2024

قەبارەی فۆنت:

ڕوانگە - بەمەبەستی بەدوادا چوون بۆ مووچەی مانگی حەوت  ئەمڕۆ چوارشەممە 2024/8/28 وەفدێکی هەرێم سەردانی وەزارەتی دارایی عێراق دەکات.

یاریدەدەری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ڕایگەیاند: وەزارەتی دارایی عێراق، بڕی زیاتر لە 500 ملیار دیناری خستۆتە سەر حسابی وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێم وئاماژەی بەوەشکرد، حکومەتی هەرێم هۆکارنییە لە دواکەوتنی مووچە.

رێباز حەملان، یاریدەدەری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ئاماژەی بەوەکرد:"2024/8/27 وەزارەتی دارایی عێراق، برى 549 مليار و 572 مليون ديناری خستە سەر حسابی  وەزارەتى دارايى وئابوورى کە تايبەته به مووچەى مانگى هەشت.

وتیشی:" بۆ بەرچاو ڕوونی هاونیشتمانیان و موچەخۆران وەک بەڵگە کە حکومەتی هەرێمی کوردستان، هۆکار نییە لە دواکەوتنی موچەو ئەو بڕە پارەیە لە کاتێکدایە وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێم چاوەرێیی تەمویلی تەواوی موچەخۆران بو بۆ مانگی تەمووز حەوت

ڕێباز حەملان، باسی لەوەشکرد:" وەزارەتی دارایی هەرێم تائێستا لیستی موچەی مانگی 8 ی رەوانەی بەغداد نەکردوە چۆن وەزارەتی دارایی عێراق موچەی مانگی (8)ی نارد کاتێک پرسیاریان لێکرا، وتیان ئێمە لەسەر لیستی مانگی 7 موچەی مانگی 8 مان بۆ ناردوون.

 یاریدەدەری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ئاشکرایکرد: ئەمە باشترین بەڵگەیە کە بەغداد ئەمەی بەرامبەر هەرێم دەیکات تەواو سیاسی و هیچ بنەمایەکی هونەری و کارگێری و یاسایی نییە.

ڕێباز حەملان، ڕونیشیکردەوە: لە کاتێکدا وەزارەتی دارایی عێراق تێبینیان هەبوو لەسەر لیستی موچەی مانگی 7  کە تێبینیتان هەیە ئەی چۆن لەسەر هەمان لیستی موچەی مانگی 7 مووچەی مانگی هەشتی ناردووە بەبێ ئەوەی هێشتا هەرێم داوای کردبێت. 

رێباز حەملان، یاریدەدەری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ئاماژەی بەوەشکرد:" 8/28 وەفدێکی هونەری و مالی لە هەردوو بەرێوەبەرایەتی گشتی ژمێرکاری و بودجە و چاودێری دارایی هەرێم بۆ بابەتی موچەی مانگی حەوت سەردانی وەزارەتی دارایی عێراق دەکات .