خۆپیشاندان لە سلێمانی دژی هەمواری یاسای باری كەسێتی

(0) / / كوردستان / ڕوانگه سلێمانی باری کەسێتی کوردستان


Aug 30, 2024

قەبارەی فۆنت:
ڕوانگە ـ لە سلێمانی دژی هەمواری یاسای باری كەسێتی خۆپیشاندان ڕێکخرا.

كۆمەڵێك چالاكوان و رێكخراوەكانی كۆمەڵگەی مەدەنی لە شاری سلێمانی, خۆپیشاندانێكیان لەبەردەم نوسینگەی سلێمانی پەرلەمانی عێراق رێكخست, دژی هەوڵەكانی هەمواری یاسای باری كەسێتی لە پەرلەمانی عێراق.

كاروان یاروەیس, ئەندامی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند: نوێنەرانی كورد بەبێ‌ جیاوازی, كە یەكەمجار یاساكەیان هێنایە پەرلەمانی عێراق, دژی بوون, دوەمجاریش بەشی زۆرمان نەچووینە ئەو دانیشتنەوە, كە خوێندنەوەی یەكەمی بۆ كرا.

وتیشی: ئێمە وەك پەرلەمانتارانی كورد ناتوانین بەرەنگاری ئەو ئیرادە بەهێزە مەزهەبیەوە ببینەوە كە پشتیوانی ئەو هەموارە دەكات, رەنگە لەم وەرزی یاسادانانەدا ئەو هەموار تێپەڕنن.

ئاماژەی بەوەشدا: ئەو هەموارەی كە دەكرێت, كۆپی (65) ساڵ لەمەوبەری پێشكەوتوترە لەوەی ئێستاو, ئەم هەموار (100) ساڵ عێراق دەباتەوە دواوەو, كێشەی كۆمەڵایەتی یاسایی زۆر دروستدەكات.