داهاتی ئەم هەفتەیەی سلێمانی زیاتر لە 11 ملیار دینارە

(0) / / كوردستان / ڕوانگە شەفافیەت کوردستان سلێمانی


Sep 06, 2024

قەبارەی فۆنت:
ڕوانگە - بەگوێرەی ماڵپەڕی شەفافیەت، داهاتی ئەم هەفتەیەی سلێمانی لە 31ی 8 تا 6ی 9ی 2024، زیاتر لە 11 ملیار دینارە كە 83%ی نەختینەیە.
 
ئاوێنە: بەگوێرەی ماڵپەڕی شەفافیەت بۆ چاودێری و رێكخستنی داهاتە نانەوتییەكانی سلێمانی و هەڵەبجەو هەردو ئیدارەی راپەڕین و گەرمیان، داهاتی ئەم هەفتەیەی سلێمانی لە 31ی 8 تا 6ی 9ی 2024، زیاتر لە 11 ملیارو 433 ملیۆن و 271 هەزار دینارە.
 
هەر بەگوێرەی ماڵپەڕەكە، لەو بڕە 9 ملیارو 475 ملیۆن و 805 هەزار دیناری واتە 83%ی نەختینەیەو هەروەها 1 ملیارو 957 ملیۆن و 466 هەزار دیناری واتە 17%ی بەشێوەی چەكەو مەقاسە سفرە.