قوباد تاڵەبانی لە سەر مووچە زانیاری نوێ دەخاتەڕوو
(0) /
جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند کە وەزارەتی دارایی دەستیکردووە بە کردنەوەی هەژماری بانکی بۆ مووچەخۆران تا لە داهاتوودا مووچە بە شێوەی ئۆنلاین بخرێتە سەر هەژمارەکانیان.
قوباد تاڵەبانی وتی: لە ماوەیەکی نزیکدا 475 هەزار ژمارەی بێهاوتای کەسی بە سەر مووچەخۆراندا دابەش دەکەین کە دەبێتە هۆی نەهێشتنی کێشەی بندیوار و سەر دیوار و دوو ناوی و سێ ناوی.
ناوبراو وتی کە وەزارەتی دارایی دەستیکردووە بە کردنەوەی هەژماری بانکی بۆ مووچەخۆران و لە داهاتوودا مووچە بە ئۆنلاین دەخرێتە سەر هەژمارەکانی ئەوان.
جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێم وتی کە سەردەمی سیستەمی مووچە بە پێی لیست و کاغەز بەسەرچووە و حکومەت هەوڵ دەدات مووچە بە خێرایی دابەش بکرێت./.
تێبينيێك بنێرە: