سەرۆك کۆمار پێشوازی لەپارێزگاری کەرکوك کرد
(0) /
ڕوانگە - بەڕێز سەرۆك کۆمار د.لەتیف جەمال رەشید پێشوازیکرد لە بەڕێز رێبوار تەها پارێزگاری کەرکوك.
لەدیدارەکەدا، کە ئەمڕۆ دووشەممە 9-9-2024 لە کۆشکی بەغداد بەڕێوەچو، دوایین پێشهاتەکانی دۆخی پارێزگای کەرکوك لەبوارەکانی ئاسایش و ئابوری و خزمەتگوزاری تاووتوێکران و سەرۆك کۆمار گرنگیی کەرکوك و تایبەتمەندییەکەی و پێویستی بەهێزکردنی برایەتی و ئاشتی لەنێوان پێکهاتە جۆراوجۆرەکانیدا دوپاتکردەوە.
سەرۆك کۆمار جەختیکردەوە لەسەر پێویستی چالاککردن و خێراکردنی هەنگاوەکانی بوژاندنەوەی رەوشی ئابوری و خزمەتگوزاری لە کەرکوكدا، هەروەها پشتیوانی خۆی بۆ داخوازییە رەواکانی کەرکوکییەکان لەبوارەکانی ئاسایش و خزمەتگوزاری و گەشەپێداندا دوپاتکردەوە.
لەلایەن خۆیەوە، بەڕێز رێبوار تەها سوپاس و پێزانینی خۆی بۆ رێنمایی و بایەخدانی بەڕێز سەرۆك کۆمار بە کەرکوك دەربڕی و جەختیکردەوە، کە هەموو هەوڵێکی دەخاتەگەڕ بۆ خزمەتکردنی خەڵکی کەرکوك بە سەرجەم پێکهاتەکانییەوە.

تێبينيێك بنێرە: