داوایەک ئاراستەی ڕاگیراوانی سیاسی و ڕزگاربوانی شاڵاوی ئەنفال له گەرمیان دەکرێت

(0) / / كوردستان / ڕوانگە گەرمیان ئەنفال


Sep 10, 2024

قەبارەی فۆنت:
ڕوانگە - بەڕێوەبەرایەتی گشتی شارەوانییەکانی گەرمیان، داوایەک ئاراستەی ڕاگیراوانی سیاسی و ڕزگاربوانی شاڵاوی ئەنفال دەکات.

ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی گشتی شارەوانیەکانی گەرمیان، داوا لە سەرجەم ڕاگیراوانی سیاسی و ڕزگاربوانی شاڵاوی ئەنفال دەکات کە بەپێی فەرمانەکانی ژمارە(٨٦٧) و (٨٦٨) و(٨٦٩) لەبەرواری(٢٠١٨/٢/٢١) فەرمانی تەرخانکردنی زەوییان هەیە و بەهەڵە ناویان هاتوەوەتەوە بە پێچەوانەی شوینی نیشتەجێبوونیان و تا ئێستا کێشەی گواستنەوە و دابینکردنی زەوییەکانیان بۆ چارەسەرنەکراوە، با لەماوەی هەفتەیەکدا سەردانی بەڕێوەبەرایەتی گشتیمان بکەن بەمەبەستی ئەنجامدانی کاری پێویست بۆیان.

ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی گشتی شارەوانیەکانی گەرمیان، ئەوەشی خستۆتەڕوو:"  ڕاگیراوانی سیاسی و ڕزگاربوانی شاڵاوی ئەنفال، پێویستە لەگەڵ خۆیاندا ئەم پێداویستیانە بهێنن،
١- کارتی نیشتەجێبوون
٢- کارتی نیشتمانی(وارس یان زیندانی)