گەرمیان؛ کارەبای نیشتیمانی نادرێت بە هاوڵاتیان

(0) / / كوردستان / ڕوانگە کارەبا گەرمیان


Sep 14, 2024

قەبارەی فۆنت:
ڕوانگە - بەڕێوەبەرایەتی گشتی کارەبای گەرمیان، ئاگاداری،  هاوڵاتیانی سنوری قەزای کەلار دەکاتەوە بەهۆی بەستنەوەی وێستگەی (132kv) کەلار/2 بەهێڵی نیشتیمانیەوە ئەمڕۆ شەمە 2024/9/14 و سبەی ڕۆژی یەک شەمە 2024/9/15 کارەبای نیشتیمانی هەردوو فیدەری (25)ی بەردەوام کە پاڵاوگەی ئاوی کەلار و زانکۆی گەرمیانی لەسەرە و فیدەری (26) تایبەت بە دێهاتەکانی باوەنور دەکوژێنرێتەوە.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کارەبای گەرمیان، ڕونیشیکردۆتەوە:" کوژاندنەوەی کارەبای نیشتیمانی، لە کاتژمێر (7)بەیانی بۆکاتژمێر (4)ئێوارە، ئەوەش بۆ سەلامەتی و پاراستنی گیانی ئەو ستافەی ئەوکارە ئەنجام دەدەن.