هەفتەی داهاتووش وەفدێكی هەرێم دەچێتە بەغداد

(0) / / كوردستان / ڕوانگە هەرێم بەغدا ئومێد سەباح


Sep 16, 2024

قەبارەی فۆنت:

ڕوانگە - ئومێد سەباح، سەرۆكی دیوانی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم رایگەیاند:"هەفتەی داهاتوو وەفدێكی هەرێم دەچێتە بەغداد و لیستەكان بەتەواوی دەبەین و ئەو مووچانەی مانگی حەوت كە بڕدراون دەگەڕێندرێنەوە و مووچەی مانگی هەشت دابەشدەكرێت و بە هەمانشێوە لیستی مووچەی مانگی نۆیش لەگەڵ خۆمان دەبەین و بەپێی رێككەوتنەكان دوای دوو هەفتە مووچەی مانگی نۆیش دەنێردرێت

 وتیشی:"بۆ بابەتی مووچەخۆرانی ناوچە دابڕێندراوەكان میكانیزمێك بۆ چارەسەركردنی كێشەكەیان دانراوە و هەفتەی داهاتووش وەفدێكی هەرێم دەچێتە بەغداد و هەروەها
 ئەو تێبینییانەشی كە هەبوون سەبارەت بە ناوی لێكچوو و ئەوانەشی بایۆمەترییان نەبووە چارەسەردەكرێن.

ئومێد سەباح، سەرۆكی دیوانی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم، ئاماژەی بەوەشکرد:"بە هەمانشێوە لیستی مووچەی مانگی نۆ لەگەڵ خۆمان دەبەینە بەغداد و دوای ئەوەش لە دوای دوو هەفتەی دیكە مووچەی مانگی نۆ لەلایەن حكومەتی عێراقەوە دەنێرێت".