سودانی: پێویستیمان بەبوونی هێزەکانی ئەمەریکا نەماوە لە عێراق

(0) / / عێراق / ڕوانگە کوردستان سودانی عێراق


Sep 17, 2024

قەبارەی فۆنت:
ڕوانگە - محەممەد شیاع سودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق ڕایگەیاند، چیتر پێویست بە بوونی هێزە ئەمریکییەکان لە وڵاتەکەیدا نەماوە، چونکە تاڕادەیەکی زۆر سەرکەوتوو بوون لە شکستپێهێنانی داعش، هەروەها بەنیازە بەم نزیکانە خشتەی کاتی کشانەوەیان ڕابگەیەنێت.

وتیشی:" پاساوەکان چیتر بوونیان نییە، پێویست بە هاوپەیمانی ناکات، عێراقی ٢٠٢٤ش عێراقی ٢٠١٤ نییە، هەروەها ئێمە لە شەڕەوە بەرەو سەقامگیری ڕۆیشتوین، داعش چیتر نوێنەرایەتی هیچ تەحەدایەکی ڕاستەقینە ناکات.

لەم مانگەدا بەغدا و واشنتۆن گەیشتنە ڕێککەوتن لەسەر کشانەوەی هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە عێراق، بەپێی پلانێک کە قۆناغ بە قۆناغ لە ماوەی دوو ساڵی داهاتوودا جێبەجێ دەکرێت.

  پلانەکە بریتییە لە ڕۆشتنی سەدان هێزی هاوپەیمانان بە سەرۆکایەتی ئەمریکا تا مانگی ئەیلوولی ٢٠٢٥ و ئەوانی دیکە تا کۆتایی ساڵی ٢٠٢٦.

سەرچاوەکان ئاماژەیان بۆ ئەوە کردووە کە ڕێککەوتنی فراوان لەسەر ئەو پلانە هەبووە و چاوەڕوانی ڕەزامەندی کۆتایی هەردوو وڵات دەکات و وادەی فەرمی بۆ ڕاگەیاندنی دیاری دەکات.
لە ئێستادا  هەردوو وڵات به دوای ئەوەوەن کە پەیوەندییەکی نوێی ڕاوێژکاری دروست بکه ن که ڕه نگه ڕێگه به ​​مانه وه ی به شێک له هێزه ئەمەریکایەکان بدات له عێراق له دوای کشانه وەیان

ئەمەریکا نزیکەی 2500 سەربازی لە عێراق هەیە، جگە لە 900 سەربازی لە سوریای دراوسێ، ئەمەش لە چوارچێوەی ئەو هاوپەیمانییەی لە ساڵی 2014 بۆ بەرەنگاربوونەوەی داعش پێکهێنرا، دوای ئەوەی ناوچە فراوانەکانی ئەو دوو وڵاتەی داگیرکرد پێش ئەوەی ساڵانێک لەمەوبەر لە زۆربەی ئەو ناوچانە دەربکرێن.