نوێ ترین ڕاگەیێندراوی ئەپیکور بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێم

(0) / / كوردستان / ڕوانگە ئەپیکور


3 كاتژمێر لەمەوپێش

قەبارەی فۆنت:

ڕوانگە - کۆمەڵەی ئەپیکور داوای بەردەوامبوونی کۆبوونەوەکانی نێوان هەولێر و بە‌غدا دەکات بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان.

لە ڕاگەیەنراوێکداکۆمەڵەی پیشەسازیی نەوتی کوردستان – ئەپیکور،داوای کرد، بە زووترین کات هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان لەڕێگەی بۆریی نەوتی عێراق - تورکیا دەستپێبکاتەوە. کۆمەڵەکە پێیوایە لێدوانەکانی ئەمدواییەی سەرۆکوەزیرانی عێراق هاندانێكە بۆ ئەوان کە تاوەکو کۆتایی ئەم ساڵ هەناردەکردنی نەوت دەستپێبکاتەوە

کۆمەڵەکە، داوای بەردەوامبوونی کۆبوونەوەکانی نێوان هەولێر و بە‌غدا دەکات بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان.
 
بەگوێرەی راگەیێندراوەکە، ئەپیکور ئامادەیی ئەندامانی نیشانداوە بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوت، بەو مەرجەی دڵنیایی بدرێت هەقدەستی پێشوو و هەروەها داهاتووی کۆمپانیاکان بدرێت و مەرجە ئابووری و بازرگارنییەکانیشیان بپارێزرێن.
 
ئەپیکور، دەڵێت: محەممەد شیاع سوودانی، رایگەیاندبوو، رەنگە تاوەکو کۆتایی ئەم ساڵ ئەو پرۆسەیە دەستپێبکاتەوە. کۆمەڵەی ئەپیکوریش بۆ ئەو مەبەستە داوای کۆبوونەوەیەکی بەپەلەی سێ قۆڵیی نێوان بەغدا و هەولێر و کۆمپانیا نێودەوڵەتییەکانی نەوتی لە هەرێمی کوردستان کردووە.
 
کۆمەڵەی ئەپیکور پشتگیریی دوایین راگەیێندراوی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکات بەوەی رێککەوتنەکانی فرۆشتنی راستەوخۆی نێوان سۆمۆ و کۆمپانیا نێودەوڵەتییەکان بۆ دۆخی ئێستا باشترین بژارەیە. هەروەها پشتگیریی لە دیدگەی وەزارەتی نەوتی عێراقی دەکات بۆ زیادکردنی بەرهەمهێنانی نەوت بۆ شەش ملیۆن بەرمیل لە رۆژێکدا.