بزانە لە ماوەی 4 ساڵدا لە هەرێم چەند کەس لە سەر مادە هۆشبەرەکان دەستگیر کراون؟

(0) / / كوردستان / مادە هۆشبەرەکان


Jun 26, 2021

قەبارەی فۆنت:

ئەمڕۆ لە ئاستی جیهاندا بە ڕۆژی بەرەنگاربوونەوەی مادە هۆشبەرەکان دانراوە، لە هەرێمی کوردستانیش ئامارێک سەبارەت بە دەستبەسەرداگرتنی مادە هۆشبەرەکان و دەستگیرکردنی تۆمەتبارانی ڕاگەێندرا.

بە پێی ئەو ئامارەش، لە ماوەی نزیک مانگێک زیاتر لە 700 کیلۆ مادەی هۆشبەر لە هەرێمی کوردستان دەستی بە سەردا گیراوە.

هەروەها لە ماوەی چوار مانگی یەکەمی ئەمساڵیش زیاتر لە 500 کیلۆ مادەی هۆشبەر لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستی بە سەردا گیراوە.

لە هەرێمی کوردستان و لە ماوەی 4 ساڵی ڕابردوو نزیکەی 6 هەزار کەس بە هۆی بەکارهێنان و بازرگانیکردن بە مادەی هۆشبەرەوە دەستگیر کراون./.