هەڤاڵ ئەبوبەکر دەڵێت ئیدارەی خۆجێی سلێمانی مافی دابینکردنی سووتەمەنیی نەماوە

(0) / / كوردستان / هەڤاڵ ئەبوبەکر


Jun 28, 2021

قەبارەی فۆنت:

پارێزگاری سلێمانی ڕایگەیاند تا ئەو کاتەی سووتەمەنی لە دەستی پارێزگاکاندا بوو، لە چوار ساڵی ڕابردوو وێرای پاراستنی کوالیتی، بەردەوام نرخەکەشی ڕووی لە دابەزین دەکرد.

هەڤاڵ ئەبوبەکر ڕایگەیاند کە ئیدارەی خۆجێی سلێمانی مافی دابینکردنی سووتەمەنیی نەماوە، تا 9 ی 2 ی 2021 کە دەسەڵاتەکە لای پارێزگاکان بوو لە چوار ساڵی ڕابردوو کوالیتییەکەی پارێزراو بوو و نرخەکەشمان بەردەوام بەرەو دابەزین دەبرد.

ناوبراو بە ئاماژە بە زۆربوونی هۆکارەکانی بەرزبوونەوەی نرخی بەنزین، وتی کە هەر کەسێک دەستپێشخەری هەیە بۆ دابەزاندنی نرخەکەی، بە مەرجی پاراستنی کوالیتی بەنزین، دەتوانێت بە ڕێگای یاسایی بیگەێنێتە هاووڵاتیان و ئێمەش سوپاسیان دەکەین./.