هەرێمی کوردستان بۆ بەرەنگاربوونەوەی مادە هۆشبەرەکان هانا بۆ ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان دەبات
(0) /
پێویستی بەرەنگاربوونەوەی مادە هۆشبەرەکان و چارەسەرکردنی ئالوودەبووان وایکردووە کە هەرێمی کوردستان هانا بۆ نەتەوە یەکگرتووەکان و ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان ببات.
ڕێکخەری ڕاسپاردە نێودەوڵەتییەکان لە حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاندووە کە بۆ بەرەنگاربوونەوەی مادە هۆشبەرەکان، لێژنەیەکی باڵا بە سەرۆکایەتی وەزیری تەندرووستی پێکهێنراوە و بڕیارە چەند ناوەندێکی چارەسەرکردنی ئالوودەبووانیش لە هەرێم درووست بکرێت.
دیندار زێباری هەروەها ڕایگەیاندووە کە بەکارهێنان و بازرگانیکردن بە مادە هۆشبەرەکان لە هەرێمی کوردستان زیادی کردووە و بۆ ئەو مەبەستەش داوای هاوکاری لە ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان، ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان و ئەو لایەنانە کراوە کە تایبەتمەندییان لە ڕوبەڕوبونەوەی مادەی هۆشبەر و چارەسەرکردنی توشبووانیدا هەیە.
وتیشی کە لە هەرێمی کوردستان 3 هەزار و 89 کەس بە هۆی بەکارهێنان و بازرگانیکردن بە مادە هۆشبەرەکان لە زیندانەکاندان کە دەکاتە نیوەی زیندانیکراوان./.
تێبينيێك بنێرە: