سەرۆک کۆماری هاییتی تیرۆر کرا

(0) / / ئەفریقیا / هاییتی


Jul 07, 2021

قەبارەی فۆنت:

بە پێی ڕاگەیاندنی سەرۆک وەزیرانی کاتیی هاییتی، ژوونڵ مۆئیز سەرۆک کۆماری ئەم وڵاتە لە ئاکامی هێرشی چەند چەکدارێکی نەناسراو بۆ سەر ماڵەکەی کوژراوە.

ژوونڵ مۆئیز سەرۆک کۆماری هاییتی لە هێرشێکی چەکداریدا بۆ سەر ماڵەکەی کوژرا.

کلۆد ژوزف سەرۆک وەزیرانی کاتیی هاییتی ڕایگەیاند کە لە ئاکامی ئەو هێرشەدا هاوسەری سەرۆک کۆماریش بریندار بووە.

پەیامنێری ڕۆژنامەی Nouvelliste ی سویسرا ڕایگەیاندووە کە هێرشەکە لە لایەن گرووپێک لە کۆماندۆکان بە بەشداری ئەندامانی بیانی کراوە.

ژوونڵ مۆئیز بیست و چوارەمین سەرۆک کۆماری هاییتی بوو کە لە ساڵی 2017 گەیشتە دەسەڵات و تەنیا 53 ساڵ تەمەنی بوو./.