بەرهەم ساڵح داوا دەکات کە عێراق لە سەر دۆسیەی ئاو لە گەڵ وڵاتانی دراوسێ بگاتە ڕێکەوتن

(0) / / ئاسیا / بەرهەم ساڵح


Jul 08, 2021

قەبارەی فۆنت:

سەرۆک کۆماری عێراق لە کۆبوونەوەی وەزیری سەرچاوەکانی ئاو داوایکرد کە بەغدا لە سەر دۆسیەی ئاو لە گەڵ وڵاتانی دراوسێ بگاتە ڕێکەوتن.

بەرهەم ساڵح وتی کە پێویستە ئەو ڕێکەوتنەش بە پێی ڕەچاوکردنی بنەماکانی دراوسێبوون و پاراستنی بەرژەوەندییە هاوبەشەکانی سەرجەم لایەنەکان بێت.

ناوبراو داوایکردووە کە دۆسیەی ئاو نابێت زیان بە بەرژەوەندییەکانی عێراق بگەێنێت.

وتیشی کە دۆسیەی ئاو بە بنەمایەکی ئاسایشی نیشتمانی عێراق دادەنرێت و بە پێی گۆڕانکارییەکانی ژینگە و کەش و هەوا کە ڕوبەڕوی عێراق، ناوچەکە و جیهان بووەتەوە، دەبێت گرنگی زیاتر بەم دۆسیەیە بدرێت./.