ئەیاد عەلاوی مووچەکەی دەبەخشێتتە کاری خێرخوازی

(0) / / ئاسیا / ئەیاد عەلاوی


Jul 09, 2021

قەبارەی فۆنت:

سەرۆک وەزیرانی پێشووتری عێراق هەندێک زانیاریی لە سەر مووچە و ئیمتیازاتی دارایی خۆی ئاشکرا کردووە.

ئەیاد عەلاوی لە بەرنامەیەکی تەلەفزیۆنیدا ڕایگەیاند کە یەکەم جار مووچەیەکی 5 هەزار دۆلاریی لە پاش 2003 و لە ئەنجومەنی حوکم گرتووە کە لە ناو زەرفێک لە ماڵەکەی لە لەندەن دایناوە و وتوویەتی کە ئەمە یەکەم مووچەیە کە لە حکومەتی عێراق وەرمگرتووە.

ناوبراو وتی: لەم ماوەیەدا 179 ملیۆن دینار مووچەی کەڵەکەبوونی پەرلەمانتاریم هەبوو، بەر لەوەی دەست لە کار بکێشمەوە، کچەکان بۆ کاری خێرخوازی دابەشیان کرد.

عەلاوی بێ ئاگایی خۆیی لە ڕێژەی مووچە و دەرماڵەکەی پیشاندا و وتی: نازانم چەندە، من پێویستم بە مووچە نییە و کچەکان دەیبەخشن./.