شارەزایەکی کاروباری سیاسی دەڵێت سەرکردایەتی و مەکتەبی سیاسی یەکێتی لەم دۆخەی ئێستا بەرپرسیارن
(0) /
سالار مەحمود شارەزای سیاسی و ئەندامی کۆنگرەی چوارەمی یەکێتی ڕایگەیاند کە ئەم دۆخەی ئێستای یەکێتی لە زیانی پرۆسەی سیاسی هەرێمی کوردستاندایە و سەرکردایەتی و مەکتەبی سیاسی یەکێتی لەم دۆخە بەرپرسیارن.
ناوبراو ڕایگەیاند سەرکردایەتی و مەکتەبی سیاسی کۆنگرەیان بە هەڵبەسێردراوی تەواو کرد و پەیڕەیان دانا و سیستەمی هاوسەرۆکییان چەسپاند، دەبوو ئەوان بە سەر پەیڕەوی ناوخۆوە چاودێر بن و بە هاوسەنگی مامەڵە لە گەڵ هەر دوو هاوسەرۆکدا بکەن.
سالار مەحمود هەروەها ڕایگەیاند کە لە پێش کۆنگرەدا کە رەشنووسەکەی ئامادە کرا، بابەتی هاوسەرۆکایەتیی تێدا نەبوو و لەنێو کۆنگرەیشدا باسی نەبوو. کۆنگرە کۆتایی هات و دوایی پرسی هاوسەرۆکایەتی لە دەرەوەی کۆنگرە بەر باس خرا و سەرکردایەتی بڕیاری لەسەر دا. لەم قۆناخەدا بەرپرسیارێتیی یەکەم لە ئەستۆی ئەو سەرکردایەتییەدایە کە سیستمی هاوسەرۆکییان چەسپاند و نەیانتوانی ئەو هاوسەنگییە لەنێوان هاوسەرۆکاندا رابگرن. لە کۆنگرەدا بابەتی سەرۆک و یاریدەدەر و دەستەی سەرۆکایەتی هەبوو، بەڵام دواتر وا نەکەوتەوە. بە بۆچوونی من هاوسەرۆکی قۆناخێکی راگوزەرە تاوەکو کۆنگرەی داهاتوو.
تێبينيێك بنێرە: