یەکێتی بەرپرسی چەند مەڵبەندێکی دەستنیشانکرد

(0) / / كوردستان / نیشتمانی کوردستان مەجید محەممەد ئەمین سالار مەحمود


Nov 12, 2023

قەبارەی فۆنت:
مەکتەبی سیاسی یەکێتی نیشتمانی کوردستان بەرپرسی چەند مەڵبەندێکی دەستنیشان کرد.
بە پێی زانیارییەکان، زیاد جەبار ئەندامی سەرکردایەتی و سەرۆکی پێشووی فراکسیۆنی یەکێتی وەک بەرپرسی مەڵبەندی سلێمانی دەستنیشان کراوە.
هەروەها دکتۆر مەجید محەممەد ئەمین کراوەتە بەرپرسی مەڵبەندی هەولێر.
سالار مەحمود ئەندامی پێشووتری پەرلەمانی کوردستان کراوەتە بەرپرسی مەڵبەندی گەرمیان.
مەکتەبی سیاسی یەکێتی تەحسین نامقی وەک بەرپرسی مەڵبەندی کۆیە دەستنیشان کرد.