بافڵ تاڵەبانی: ئامانجەکانی ڕاپەڕین نەهاتوونەتەدی
(0) /
سەرۆکی یەکێتی نیشتمانی کوردستان لە پەیامێکدا بە بۆنەی یادی ڕاپەڕینی خەڵکی کوردستان، ڕایگەیاند کە ئەو ئامانجانەی خوێنی گەشی شەهیدەکانی لە پێناودا ڕژا، وەک خۆی نەهاتووەتەدی.
بافڵ تاڵەبانی ڕایگەیاندووە کە یەکێتی نیشتمانی کوردستان هەمیشە خۆی بە قەرزاری خەڵک و خۆڕاگری کەسوکاری سەربەرزی شەهیدان دەزانێت.
ناوبراو ڕایگەیاندووە کە لە ماوەی ڕابردوودا بە پشتیوانی خودا و خەڵکی خۆشەویستی کوردستان هەنگاوی کاریگەر لە پێناو ژیان و گوزەرانی خەڵک نراوە و ئەنجامەکەشی لای هەموو خەڵک ڕوونە، ئەوەش کراوە و دەکرێت لە چوارچێوەی پاراستنی بەرژەوەندییە باڵا و نیشتمانییەکانە و هەموو ئامانجێکیش سەربەرزی خەڵک و پاراستنی خاکی کوردستانە.
تێبينيێك بنێرە: