هەڤاڵ ئەبوبەکر دەڵێت سلێمانی بووەتە شاری حیزبستان

(0) / / كوردستان / هەڤاڵ ئەبوبەکر


Jul 14, 2021

قەبارەی فۆنت:

پارێزگاری سلێمانی ڕایگەیاند کە حیزب دەسەڵاتی لە حکومەت زیاترە و سلێمانی بووەتە شاری حیزبستان.

هەڤاڵ ئەبوبەکر لە میانەی بەشداریی لە کۆنفراسی ڕیفۆرم و گۆڕانکاری لە زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی، ڕایگەیاند کە لە ڕابردوودا مۆدیلی شەڕی ناوخۆ هەبووە کە لە شەستەکانەوە تا ڕێکەوتنی ستراتیژی درێژ بووەتەوە و هیچ ئەنجامێکی باشی لێنەکەوتووەتەوە ماڵوێرانی و براکوژی نەبێت.

ناوبراو وتی: لە ڕێکەوتنی ستراتیژی نێوان یەکێتی و پارتیشەوە تەسلیم بوونی ئیرادە و داهات و دەسەڵات و سەرچاوەکان هەبووە و ئەمەی لێ بەرهەمهێناوە کە دڵخوازی کەس نییە.

هەڤاڵ ئەبوبەکر لە سەر دۆخی پارێزگای سلێمانی وتی کە ئەوەی ئێمە کاری لە سەر دەکەین نە تەسلیم بوونە و نە شەڕی براکوژییە.

پارێزگاری سلێمانی وتی: بە حکومڕانی مۆدێلی مەدەنی کە لە سەر بنەمای هاووڵاتیبوون درووست دەبێت دەتوانین کێبڕکێ لە گەڵ عێراقدا بکەین./.