ئەمریکا لە سەر دەست لە کار کێشانەوەی سەعد حەریری هاتە دەنگ

(0) / / ئەمەریکا / ئەنتۆنی بلینکەن


Jul 16, 2021

قەبارەی فۆنت:

دەست لە کار کێشانەوەی سەعد حەریری سەرۆک وەزیرانی ڕاسپێردراو بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێی لوبنان کاردانەوەی ئەمریکای بەدواوە بوو و واشنتن بە فەرمی داوایکردووە کە حکومەتی نوێی لوبنان لە زووترین کاتدا پێک بهێندرێت.

ئەنتۆنی بلینکەن وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر لە کاردانەوەی بەرامبەر بە وازهێنانی سەعد حەریری لە پرۆسەی پێکهێنانی کابینەی نوێی لوبنان، ڕایگەیاند: ئێمە بە نیگەرانییەوە لە ڕووداوەکانی لوبنان دەڕوانین و ئەوەی کە سیاسەتمەدارانی ئەو وڵاتە 9 مانگ دەرفەتیان لە دەستداوە، بێ هیوای کردووین.

ناوبراو ڕایگەیاند کە پێویستە سەرجەم لایەنە سیاسییەکانی لوبنان بەپەلە حکومەتێک پێک بێنن کە چاکسازییەکان ببێتە ستراتیژی سەرەکیی و کێشەکان چارەسەر بکات.

سەعد حەریری بە هۆی ناکۆکییەکانی لە گەڵ میشل عون سەرۆک کۆماری لوبنان، وازهێنانی خۆیی لە پێکهێنانی کابینەی نوێی ئەم وڵاتە ڕاگەیاند./.