ترەمپ دەڵێت ئەمریکییەکان متمانەیان بە بایدن نییە و پێکوتەی کۆرۆنا بەکار ناهێنن

(0) / / ئەمەریکا / دوناڵد ترەمپ


Jul 19, 2021

قەبارەی فۆنت:

سەرۆک کۆماری پێشووی ئەمریکا وتی کە خەڵک بە هۆی بێ متمانەیی بە ئیدارەی نوێ کە بە تەزویر لە هەڵبژاردنەکاندا سەرکەوتنی بە دەست هێناوە، ڤاکسێنی کۆرۆنا بەکار ناهێنن.

دوناڵد ترەمپ جارێکی دیکە بە توندی ڕەخنەی لە جۆبایدن سەرۆک کۆماری نوێی ئەمریکا گرت.

ترەمپ ڕایگەیاند کە ئیدارەی بایدن لە کۆتایی هێنان بە قەیرانی کۆرۆنا سەرکەوتوو نەبووە.

سەرۆک کۆماری پێشووی ئەمریکا وتی کە بایدن لە خشتەی کاتی بۆ کۆتایی هێنان بە کۆرۆنا دوا کەوتووە و خەڵک پێکوتەی کۆرۆنا بە کار ناهێنن، ئەوان متمانەیان بە ئەنجامی هەڵبژاردنەکان نییە./.