پاش گۆڕانکارییەکانی ئەم دواییە و لە پەیامێکی جەژنانەدا بافڵ تاڵەبانی باس لە نوێبوونەوەی یەکێتی دەکات

(0) / / كوردستان / بافڵ تاڵەبانی


Jul 19, 2021

قەبارەی فۆنت:

هاوسەرۆکی یەکێتی نیشتمانی کوردستان لە پاش گۆڕانکارییەکانی ئەم دواییەی حیزبەکەی و لە پەیامێکدا بە بۆنەی جەژنی قوربانەوە ڕایگەیاند کە لایەنگران و دڵسۆزانی یەکێتی دڵنیا بن کە ئێستا یەکێتییەکی نوێ هەیە.

ناوبراو لە پەیامەکەیدا هیوای خواستووە کە ئەم جەژنە ببێتە دەرفەتێک بۆ پێداچوونەوە بە سیاسەت و داڕشتنەوەی ستراتیژێکی نوێی نیشتمانی لە نێوان هێز و لایەنە سیاسییە کوردییەکان تا بە هەوڵێکی هاوبەش کێشەکان چارەسەر بکرێت و لە ڕێگای حکومەتەوە کێشەکانی وەک مووچە و بژێوی خەڵک و خزمەتگوزارییەکان چارەسەر بکرێت.

بافڵ تاڵەبانی ڕایگەیاندووە کە یەکێتی نوێ لە بەرامبەر چین و توێژەکانی کۆمەڵگا بەرپرسیار دەبێت و درێژە بە خەباتی مەدەنی و دیمۆکراسی و ئازادی دەدات./.