ئەمریکییەکان تا کۆتایی ئەمساڵ عێراق بەجێ دێڵن

(0) / / ئەمەریکا / فۆئاد حوسێن


Jul 24, 2021

قەبارەی فۆنت:

گەڕی چوارەمی وتووێژی ستراتیژی بەغدا و واشنتن و هەروەها ئەو تەوەرانەی دەوترێت لە سەردانەکەی مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ ئەمریکا باس دەکرێت، پرسی کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکای لە عێراق جارێکی دیکە گەرم کردووە.

ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی عێراق بە بێ ئەوەی کە بە فەرمی بڵێت هێزەکانی ئەمریکا لەم وڵاتە دەکشێنەوە یان نە، ڕایگەیاندووە کە لە کۆبوونەوە لە گەڵ ئەمریکییەکان جەختمان لەوە کردووەتەوە کە پێویستمان بە هێزی شەڕکەری بیانی نییە.

قاسم ئەعرەجی ناڕاستەوخۆ کاتی کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکای ئاشکرا کردووە و ڕایگەیاندووە کە 31 ی کانوونی یەکەمی ئەمساڵ تام و چێژێکی دیکەی دەبێت.

هاوکات فۆئاد حوسێن وەزیری دەرەوەی عێراقیش ڕایگەیاندووە کە پلان وایە تا کۆتایی ئەمساڵ هێزەکانی ئەمریکا پاشەکشە بکەن.

ناوبراو ڕایگەیاندووە کە عێراق پێویستی بەو ژمارە سەربازە نییە و تەنیا پێویستی بە هەماهەنگی هەواڵگری و مەشق و ڕاهێنانی هێزەکان و هەروەها هاوکاری ئاسمانی هەیە./.