قوباد تاڵەبانی بە هێزێکی تایبەتەوە ئەرکێکی نوێی پێ ڕاسپێردراوە

(0) / / كوردستان / قوباد تاڵەبانی


Jul 25, 2021

قەبارەی فۆنت:

بەرپرسێکی باڵای پارتی دیمۆکراتی کوردستان ڕایگەیاندووە کە حکومەتی هەرێم ئەرکێکی نوێی بە قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆک وەزیران سپاردووە.

عەلی حوسێن بەرپرسی پەیوەندییە نیشتمانییەکانی پارتی ڕایگەیاندووە کە قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ سەرپەرشتیکردنی سەرجەم دەروازە سنورییەکان ڕاسپێردراوە.

ناوبراو ڕایگەیاند کە بۆ ئەو مەبەستەش هێزێکی تایبەت لە وەزارەتی ناوخۆ پێکهێنراوە.

عەلی حوسێن ڕایگەیاند کە دەروازە سنورییەکان پەیوەندی بە یەکێتی و پارتییەوە نییە و قوباد تاڵەبانی وەک جێگری سەرۆکی حکومەت بۆ سەرپەرشتیکردنیان ڕاسپێردراوە./.