هەورامان لە سەر ئاستی جیهان بە فەرمی تۆمار کرا

(0) / / كوردستان / هەورامان


Jul 27, 2021

قەبارەی فۆنت:

دۆسیەی ناوچەی هەورامان لە چل و چوارەمین کۆبوونەوەی لێژنەی کەلەپوری جیهانی یونسکۆ ڕەزامەندی ئەندامانی بە دەست هێنا و لە سەر ئاستی جیهان تۆمار کرا.

پویا تالب نیا بەڕێوەبەری بنکەی ڕوانگەی هەورامان لە پەراوێزی تاوتوێکردنی دۆسیەی تۆماری جیهانی هەورامان کە بە شێوازی ڤیدیۆکۆنفرانس بەڕێوەچوو، وێڕای پیرۆزبایی تۆمارکردنی هەورامان لە سەر ئاستی جیهان، ڕایگەیاند: تۆمارکردنی هەورامان لە سەر ئاستی جیهانی لە چل و چوارەمین کۆبوونەوەی لێژنەی کەلەپوری جیهانی یونسکۆ، یەکێکی دیکە لە ئامانجەکانی ناساندنی کەلتوری دەوڵەمەندی ئێرانی لە ئاستی جیهاندا مسۆگەر کرد.

ناوبراو وتی: هەورامان بیست و شەشەمین ئاسەواری جیهانی ئێران و سێهەم ڕوانگەی کەلتوری تۆمارکراوە لە پاش بەم و مەیمەند.

بەڕێوەبەری بنکەی ڕوانگەی کەلتوری هەورامان وتی کە هەورامان نموونەیەکی بەرچاوی هاوبەشیی نێوان مرۆڤ و ژینگە یان نوێنەری کەلتورێکە و ئەمەش وەک دووەم هۆکاری تۆمارکردنی هەورامان لە سەر ئاستی جیهانی لە بەرچاو گیراوە.

ناوبراو جەختی لە سەر ڕۆڵی خەڵک لە داهاتووی تۆماری جیهانیی هەورامان کردەوە و وتی: بە دیاریکردن و دەستنیشانکردنی ڕێنماییەکان و یاساکان بۆ پاراستنی کەلتور و مێژووی دەوڵەمەندی ناوچەکە بە جەخت کردنەوە لە ڕۆڵی خەڵک، پلانی پێویست ئامادە دەکرێت./.