وەزارەتی پێشمەرگە هەڵوێستی خۆیی لە سەر ڕێکەوتنەکەی بەغدا و واشنتن ڕاگەیاند
(0) /
ئەمینداری گشتی وەزارەتی پێشمەرگەی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند کە گۆڕینی ئەرکی هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق دەبێتە پشتیوانییەک بۆ هێزەکانی سوپای ئەم وڵاتە و هێزەکانی پێشمەرگە و بەغدا و هەولێر بەو ڕێکەوتنە پابەند دەبن.
جەبار یاوەر لە چاوپێکەوتنێکدا ڕایگەیاند کە هەموو عێراق بە هەرێمی کوردستانەوە پابەند دەبن بەو ڕێکەوتنەکەی کە لە سەردانەکەی کازمی لە نێوان بەغدا و واشنتن کراوە.
ناوبراو وتی کە ئەرکی هێزەکانی ئەمریکا لە شەڕکردنەوە بۆ ڕاوێژکاری و مەشقپێکردن و پشتیوانی هێزەکانی عێراق لە ڕووی لۆجستی و ئاسمانی و هەواڵگرییەوە دەگۆڕێت و ئەمەش پشتیوانییەکی گەورەیە بۆ هێزەکانی حکومەتی فیدراڵی و هێزەکانی پێشمەرگە بە تایبەت لە شەڕی ڕوبەڕوبونەوەی چەکدارانی گرووپی تیرۆریستی داعش./.
تێبينيێك بنێرە: