فۆئاد حوسێن: بەرهەم ساڵح سەردانی ئێران دەکات

(0) / / ئاسیا / بەرهەم ساڵح


Jul 31, 2021

قەبارەی فۆنت:

وەزیری دەرەوەی عێراق ڕایگەیاند کە وڵاتەکەی وتووێژێکی ڕاشکاوانەی لە گەڵ ئێران هەیە و بە گۆڕانکارییە سیاسییەکانی ئەم وڵاتە وتووێژی نوێ لە نێوان هەر دوو وڵات بەڕێوە دەچێت.

فۆئاد حوسێن وەزیری دەرەوەی عێراق ڕایگەیاند کە بەرهەم ساڵح سەرۆک کۆماری ئەم وڵاتە بە یاوەری شاندێک لە ڕۆژانی داهاتوو سەردانی تاران دەکات و لەو سەردانەش سەبارەت بە پرسە پەیوەندیدارەکانی نێوان هەر دوو وڵات وتووێژ دەکرێت.

وەزیری دەرەوەی عێراق وتی: بە گۆڕانکارییە سیاسییەکانی ئێران پێویستە وتووێژی نوێ لە گەڵ بەرپرسانی ئەم وڵاتە سەبارەت بە پەیوەندییەکانی نێوان تاران و بەغدا بکرێت، هەروەها سەبارەت بە دۆخی ناوچەکە و پەیوەندییەکانی تاران و واشنتن کە ڕاستەوخۆ کاریگەریی لە سەر ڕەوشی ناوخۆیی عێراق هەیە.

فۆئاد حوسێن وتی کە سەرۆک وەزیرانی عێراق لە لایەن سەید ئیبراهیم ڕەئیسی بانگهێشتی تاران کراوە و پاش پێکهێنانی کابینەی نوێی ئێران ئەم سەردانە دەکرێت./.