قوباد تاڵەبانی باس لە گەڕانەوەی ئارامی و سەقامگیری دەکات
(0) /
دوا بە دوای کۆبوونەوەی هاوپەیمانی کوردستانی، قوباد تاڵەبانی وتی کە دەمانەوێت ئارامی و سەقامگیری بگەڕێنینەوە و بە هێزێکی زیاترەوە لە بەغدا بەرگری لە مافەکانی کورد بکەین.
ناوبراو سەبارەت بە کارەکانی ئەو هاوپەیمانییە لە نێوان یەکێتی و گۆڕاندا، وتی کە کارەکان بە سەر چەند لێژنەیەکی هاوبەشدا دابەش کراوە و لەم قۆناغەدا هەموو هێز و ڕێکخستن و جەماوەر دەخرێتە گەڕ لە پێناو سەرخستنی لیستی هاوپەیمانی کوردستانی و خزمەتی باشتر بە دانیشتووانی هەرێمی کوردستان و عێراق.
قوباد تاڵەبانی جەختیکردەوە کە لایەنە سیاسییەکان بە یەکگرتوویی و لە ژێر یەک چەتردا بەرگری لە مافە ڕەواکانی خەڵکی کوردستان بکەن./.
تێبينيێك بنێرە: