نوری مالیکی: هێرشە ڕۆکێتییەکان کاری لایەنێکی سێهەمە

(0) / / ئاسیا / نوری مالیکی


Aug 04, 2021

قەبارەی فۆنت:

سەرۆک وەزیرانی پێشووتری عێراق ڕایگەیاند کە بەشێک لە هێرشە ڕۆکێتییەکانی سەر بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا کاری لایەنێکی سێهەمە کە خۆیی حەشار داوە.

نوری مالیکی وتی کە هێرشی سەر دامەزراوە دیپلۆماسییەکانی وڵاتانی دیکە لە عێراق قبووڵکراو نییە.

ناوبراو وتی کە لایەنێکی سێهەم هەوڵی ئاژاوەگێڕی لە نێوان گرووپە شێعەکان و ئەمریکا دەدات و لەم پێناوەدایە کە بەردەوام هەواڵی ئەوە لە میدیاکانیان بڵاو دەکەنەوە کە گرووپە چەکدارەکان هێرشیان کرد و ئەمریکاش وەڵامی دایەوە.

مالیکی وتی کە ئەو لایەنە سێهەمە نایەوێت ڕێکەوتنێک لە گەڵ ئەمریکییەکان بکرێت و سەقامگیری بۆ عێراق بگەڕێتەوە./.