کشانەوەی سەدر لە هەڵبژاردنەکانی عێراق پارتیی تووشی کێشە کردووە

(0) / / كوردستان / موقتەدا سەدر


Aug 07, 2021

قەبارەی فۆنت:

بە هاوپەیمانی نێوان ڕەوتی سەدر و پارتی دیمۆکراتی کوردستان تا ڕادەیەک پێشبینی ئەوە دەکرا کە نەخشەی پۆستە باڵاکانی عێتراق تووشی گۆڕانکاری بێت، سەدرییەکان باسیان لەوە دەکرد کە سەرۆک وەزیرانی داهاتووی عێراق لەوان دەبێت یان کەسێکی دەستنیشانکراوی موقتەدا سەدر دەبێت و لە ناوخۆی کوردستانیش باس لەوە دەکرا کە پارتی ڕەنگە بە هۆی ناکۆکییە ناوخۆییەکانیەوە نێچیرڤان بارزانی وەک سەرۆک کۆمار بنێرێتە بەغدا.

لە ئێستادا کە سەدر بڕیاری کشانەوەی لە پرۆسەی هەڵبژاردنەکان دەرکردووە، پارتی کێشەی ئەوەی کەوتووەتە بەردەم کە لە گەڵ کام لایەنی عێراقی ببێتە هاوپەیمان. لە ناوخۆی کوردستانیش کە یەکێتی و گۆڕان بوونەتە هاوپەیمان و لایەنەکانی دیکەش بە پێی قورسایی خۆیان هێندە مەیلیان بە لای هاوپەیمانیدا نییە.

ئەگەری ئەوەش لە ئارادایە بە پێی نزیکبوونەوەی پارتی لە تاران، ئەمجارە ڕووی بارزانی بۆ بەستنی هاوپەیمانی لە گەڵ لایەنەکانی نزیک لە ئێران بێت.

حەسەن عوزاری ڕاوێژکاری سەرۆکی ڕەوتی سەدریش ڕایگەیاندووە کە بڕیارەکەی موقتەدا بۆ کشانەوە لە پرۆسەی هەڵبژاردنەکان، بڕیارێکی کۆتاییە و هیچ پاشگەزبوونەوەیەکی لێ ناکرێت./.