سەدر داوایەک لە چوار وڵاتی عەرەبی دەکات

(0) / / ئاسیا / غەززە موقتەدا سەدر


Nov 03, 2023

قەبارەی فۆنت:
سەرۆکی ڕەوتی سەدر داوای لە چوار وڵاتی عەرەبی کردووە ڕێگە بە ئەندامانی ڕەوتەکەی بدەن بگەنە سنورەکانی فەڵەستین و هاوکاری بەوان بگەێنن.
موقتەدا سەدر لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس پەیامێکی ئاراستەی وڵاتانی ئەردەن، میسر، لوبنان و سوریا کرد کە تێیدا هاتووە هیوادارین ڕێگا بە برا سەدرییەکانتان لە عێراق بدەن و بە هەماهەنگی ئێوە بە شێوەیەکی ئاشتیانە بگەنە سنوری فەڵەستینی خۆشەویتس و هەندێک هاوکاری لە ناو و ئاو و دەرمان و سووتەمەنی بگاتە غەززەی تێکۆشەر.
سەرۆکی ڕەوتی سەدر لە درێژەی پەیامەکەیدا هیوای خواستووە کە ڕێگا بە سەدرییەکان بدرێت تا لە چەند ڕۆژی داهاتوودا مانگرتنی ملیۆنی ئاشتیانەی مرۆییانە لە سنورەکانیان ساز بکەن کە نزیکە لە خاکی فەڵەستین و هاووڵاتی هەر وڵاتێکی دیکەی عەرەبیش بیەوێت بەشداری بکات با بێتە سنورەکان، چونکە هەمووان بەرپرسیارن لەوەی لە غەززە ڕوو دەدات و ئێوەش بەرپرسیاریەتتیتان لە ئەستۆدایە و هەڵیدەگرن.