سەدر داوای بایکۆتکردنی هەڵبژاردنەکان دەکات

(0) / / ئاسیا / موقتەدا سەدر


Nov 13, 2023

قەبارەی فۆنت:
سەرۆکی ڕەوتی سەدر داوای لە لایەنگران و ئەندامانی ئەم ڕەوتە کردووە کە هەڵبژاردنەکانی ئەنجومەنی پارێزگاکانی عێراق بایکۆت بکەن کە بڕیارە 18 ی کانوونی یەکەمی ئەمساڵ بەڕێوە بچێت.
موقتەدا سەدر داوای لە لایەنگرانی کردووە کە بایکۆتی هەڵبژاردنەکان بکەن و ڕایگەیاندووە کە ئەم کارە دەبێتە هۆی دڵخۆشکردنی ئەو و بوغزاندنی دوژمنەکان.
ناوبراو ڕایگەیاندووە کە بایکۆتی هەڵبژاردنەکان لە ئاستی نێودەوڵەتی و ناوخۆییدا شەرعییەتی ئەم پرۆسەیە کەم دەکاتەوە.
سەدر هەروەها داوای لە لایەنگرانی کردووە کە گرنگی بە چاکسازی بدەن تەنانەت ئەگەر ئەویش لە ژیاندا نەبێت.