سەدر لە دژی ئیسرائیل بڕیارێکی دەرکرد

(0) / / ئاسیا / بەغدا عێراق فەلەستین موقتەدا سەدر


Oct 09, 2023

قەبارەی فۆنت:
سەرۆکی ڕەوتی سەدر داوایکردووە کە لە دژی ڕژێمی ئیسرائیل لە گۆڕەپانی تەحریری بەغدا خۆپێشاندانی ملیۆنی بەڕێوە بچێت.
موقتەدا سەدر لە پۆستێکیدا لەسەر پلاتفۆرمی (X) دەڵێت، "تیرۆری نێودەوڵەتی دژی ئازیزانمان و گەلەکەمان لە فەلەستینی خۆشەویست کۆبووەتەوە، خوایە دابەشیان بکە و لێکیانبترازێنە.
سەدر نووسیویەتی، "ئەرکی ئێمەیە، موجاهیدەکانی عێراق کە بەرەنگاری داگیرکاری ئەمریکی ببینەوە و هەموو عاشقێکی دۆزی فەلەستین، بۆ خۆپیشاندانی ملیۆنی ئاشتیانە بچنە دەرەوە بۆ گۆڕەپانی چاکسازی و ستەملێکراوان (گۆڕەپانی تەحریر)، بۆئەوەی دەنگی جیهاد لە بەغدای پایتەختی خۆشەویستی عێراقەوە بەرزببێتەوە و بگاتە هەموو جیهان".
ناوبراو دەڵێت، "با ئاڵاکانی ئیسرائیل بسوتێنین، ئاڵای فەلەستین شان بە شانی ئاڵای عێراق هەڵبکەین. ئەم خۆپیشاندانە بۆ لەناوبردن و بڵاوەپێکردنیان بێت، هەروەها بۆ ترساندنی خراپەکاری گەورە، ئەمریکا، کە پشتیوانی تیرۆری زایۆنیستی لە دژی ئازیزانمان دەکات لە فەلەستین، و با خاکەکانی فەلەستین و قودسی پیرۆز بگەڕێنەوە بۆ سنووری ڕاستی و ڕاستی لە سەرووی ڕاستییەوە".
سەرۆکی ڕەوتی سەدر نووسیویەتی، "کاتی ئێمە هەینی داهاتووە بۆ خۆپیشاندان، دوای نوێژی هەینی، بە دوو ملیۆن ڕێپێوان لە هەموو پارێزگارەکانەوە، بۆ ئەوەی بۆ گەندەڵکاران و ستەمکاران بسەلمێنین کە ئێمە بەردەوامین لە پشتیوانی چاکسازی و بەرخۆدان، و خودا پارێزەری ئیماندارانە".