قوباد تاڵەبانی هێز لە دەروازە سنورییەکان جێگیر دەکات

(0) / / كوردستان / قوباد تاڵەبانی


Aug 08, 2021

قەبارەی فۆنت:

جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕیارێکی دەرکردووە کە بە پێی ئەو بڕیارە لە ڕۆژی دووشەممە 9 ی ئابی 2021 هێزەکانی ئۆپراسیۆنی ئاسایشی سلێمانی سەر بە دەزگای ئاسایشی هەرێم لە دەروازە سنورییەکانی باشماخ و پەروێزخان و چەند خاڵێکی دیکەی گومرکی جێگیر دەکرێن.

نووسینگەی قوباد تاڵەبانی ناوبراوی وەک بەرپرسی مەلەفی کۆکردنەوەی داهاتی ناوچەی سلێمانی ناو بردووە و ڕایگەیاندووە کە بە مەبەستی ڕوبەڕوبونەوەی قاچاخچێتی و یاساشکێنان و ئەوانەی لە دەرەوەی ڕێنمایی و بڕیارەکانی حکومەت کار دەکەن، بڕیار دراوە کە لە ڕۆژی دووشەممەوە هێزەکانی ئۆپەراسیۆنی ئاسایشی سلێمانی لە هەر دوو دەروازەی سنوری باشماخ و پەروێزخان و چەند خاڵێکی دیکەی گومرکی جێگیر بکرێن.

نووسینگەی جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێم ئەم بڕیارەی بە سەرەتایەکی گرنگ بۆ چاکسازی و سەروەری یاسا و پارێزگاریکردن لە مافی گشتی ناو بردووە./.