هێزە تایبەتەکە لە باشماخ و پەروێزخان جێگیر کرا

(0) / / كوردستان / پەروێزخان


Aug 09, 2021

قەبارەی فۆنت:

هێزێکی تایبەتی ئاسایشی سلێمانی لە هەر دوو دەروازەی باشماخ و پەروێزخان جێگیر کرا. ئامانجەکەشی بۆ کۆنتڕۆڵکردنی قاچاخچێتی ڕاگەێندراوە.

میدیای یەکێتی سەبارەت بە جێگیرکردنی هێزەکانی ئاسایش لەو دوو دەروازە سنورییە ڕایگەیاندووە کە جێگیرکردنی ئەو هێزانە بە مەبەستی کۆتایی هێنانە بە یاسا شکێنی و قاچاخچێتی.

ڕاشیگەیاندووە کە هێزەکانی ئاسایش لەو دوو دەروازە سنورییە دەمێننەوە تا دڵنیابوونەوە لە کۆنتڕۆڵی گشتی دەروازەکان و کۆتایی هێنان بە کاری قاچاخچێتی./.