عێراق ئەمریکا و ئێران بۆ کۆنفرانسەکەی بەغدا بانگهێشت دەکات

(0) / / ئاسیا / مستەفا کازمی


Aug 09, 2021

قەبارەی فۆنت:

بڕیارە کۆنفرانسێکی سیاسی لە کۆتایی ئەم مانگە لە شاری بەغدا بەڕێوە بچێت. ئەو کۆنفرانسە سەرەتا دەوترا کە تایبەتە بە وڵاتانی دراوسێی عێراق، بەڵام مستەفا کازمی دەیەوێت بازنەکەی بەرفراوانتر بکات و لەم پێناوەدا ئەمریکا و چەند وڵاتێکی ئەورووپیش بانگهێشت کراون.

بەدەر لە وڵاتانی دراوسێ، سەرۆک وەزیرانی عێراق هەر یەک لە وڵاتانی میسر و ئیمارات و قەتەری بۆ ئەو کۆنفرانسە بانگهێشت کردووە.

تا ئێستاش تورکیا، سعوودیە و کوێت بە فەرمی بانگهێشتی بەغدا کراون و بڕیارە فۆئاد حوسێن وەزیری دەرەوەی عێراق بۆ بانگهێشتکردنی ڕەئیسی سەرۆک کۆماری نوێی ئێران لەم ڕۆژانەدا سەردانی تاران بکات.

سوریا یەکێک لە پرسە سەرەکییەکانی کۆنفرانسەکەی بەغدا دەبێت بەڵام دیار نییە کە ئایا بەشار ئەسەد بۆ ئەو مەبەستە بانگهێشت دەکرێت یان نە. لە لایەکی دیکەوە بە پێی ئەوەی کە ئەمریکا بانگهێشت کراوە ئەگەرێکی لاوازە ئێران لە ئاستی سەرۆک کۆماردا بەشداری بکات.

مستەفا کازمی هیوای بەوە هەیە کە ڕەوشی عێراق لە ڕێگای کەمکردنەوەی ئاڵۆزییەکانی نێوان ئێران و ئەمریکا و وڵاتانی ناوچەکە تا ڕادەیەک ڕوو لە سەقامگیری بکات، بە تایبەت لە پێش هەڵبژاردنەکانی مانگی ئۆکتۆبەر کە وێستگەیەکی گرنگی سیاسییە بۆ ئەم وڵاتە./.