لە ئەفریقاوە ڤایرۆسێکی کوشندە هەڕەشە لە تەندرووستی جیهان دەکات

(0) / / ئەفریقیا / ئەفریقا


Aug 10, 2021

قەبارەی فۆنت:

ڕێکخراوی تەندرووستی جیهانی ئاشکرای کرد کە لە وڵاتی گینیا حاڵەتی مردن بە ڤایرۆسی ماربۆرگ تۆمار کراوە کە ڤایرۆسێکی کوشندەیە و هاوشێوەی ڤایرۆسی ئیبۆلایە.

لە ڕاگەێندراوێکی ڕێکخراوی تەندرووستی جیهانیدا هاتووە کە ئەوە یەکەم جارە ڤایرۆسی وەها لە وڵاتی گینیا دەردەکەوێت.

لەو ڕاگەێندراوەدا هاتووە کە ئەگەری بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەکە لە سەر ئاستێکی بەرفراوان لە ئارادایە.

یەکەم جار لە ساڵی 1967 ڤایرۆسی ماربۆرگ لە ئەفریقا دەرکەوت و تا ئێستا بە گشتی 12 جار لە وڵاتانی ئەفریقی بڵاو بووەتەوە و ڕێژەی مردن بەو ڤایرۆسەش لە سەدا 24 تا 88 بووە./.