ئەڵمانیا داوا دەکات ئێران لە زووترین کاتدا بۆ دانوستانەکانی ڤیەننا بگەڕێتەوە
(0) /
وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا ڕایگەیاند کە وڵاتەکەی چاوەڕوان دەکات کۆماری ئیسلامی ئێران لە زووترین کاتدا بۆ دانوستانەکانی ڤیەننای تایبەت بە ڕێکەوتنی ناوەکی بگەڕێتەوە.
هایکۆ ماس لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا وتی کە ئێران لە زووترین کاتدا بۆ دانوستانەکانی زیندووکردنەوەی ڕێکەوتنی ناوەکی بگەڕێتەوە.
ناوبراو وتی: چاوەڕوان دەکەین ئێران بۆ گەیشتن بە ڕێکەوتن درێژە بەو دانوستانانە بدات بەڵام نامانەوێت دانوستانەکان بۆ ماوەیەکی زۆر بەردەوام بێت./.
تێبينيێك بنێرە: